بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد بەردەوامین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە تۆماسۆ سانسۆنێ، کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا.

سەرۆک بافڵ باسی لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد کرد و وتی، لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان بەردەوامین و هیوادارین هەموولایەک پابەندی رێککەوتنەکان بن.

لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیوادارم گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە زووترین کاتدا بگاتە ئەنجام و حکومەتێکی خزمەتگوزار پێکبهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاكان فیدان: هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ هەولێر هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەكەكە

وەزیری دەرەوەی توركیا دوای كوژرانی 12 سەربازی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەماهەنگیی تەواومان لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە…
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share