ژمارەیەك هاوڵاتیی هەرێم لە ئێرانەوە گەڕێندرانەوە

File – Kurdistan Flag

بەڕێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ژمارەیەك هاوڵاتیی هەرێم لە ئێرانەوە گەڕێندرانەوە.

سروە رەسوڵ، بەڕێوەبەری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكانی هەرێم رایگەیاند، 80 هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەهۆی راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە دوورگەی كیش لە ئێران گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە.

باسی لەوەشکرد، لەو ژمارەیە 76یان كورد و چواریان عەرەب بوون، بە كەشتیی گەشتیاری لە دوورگەی كێشەوە گەیەندراونەتە بەندەری بەسرە و لەوێشەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ هەرێم.

بە وتەی سروە رەسوڵ، پرۆسەی گەڕانەوەی ئەو هاوڵاتییانە 72 کاتژمێری خایاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: داوا لە لیست و کاندیدەکان دەکەین وێنەکانیان بە ستوونەکانی ترافیک لایت هەڵنەواسن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە سەرجەم لیست، لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان دەکات، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنەکانیان بە…
Total
0
Share