ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئەڵمانیا: نۆیەر، ئۆلیڤەر کان تێدەپەڕینێت

 

گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن، مانوێل نۆیەر چەندین ساڵە لە ترۆپکی تواناکانیدایە و بەردەوامبوونی لە یاریکردن ڕیکۆردێکی مێژوویی ئۆلیڤەر کان دەخاتە مەترسییەوە.

چوارجار باشترین گۆڵپارێزی جیهان، مانوێل نۆیەر دەیەوێت بیسەلمێنێت کە باشترین گۆڵپارێزی مێژوویی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی باڤارییە، ئەفسانە و مامۆستای گۆڵپارێزانی ئەڵمانیاش دان بەو ڕاستییەدا دەنێت و پێیوایە گۆڵپارێزە زەبەلاحەکە لە داهاتوودا ئۆلیڤەر کانی ئەفسانە تێدەپەڕێنێت.

سیپ مایەر، ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئەڵمانیا و بایرن کە بە “پشیلەکە” ناسراوە، لەو باوەڕەدایە نۆیەر بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی خاوێنی گۆڵ، کان و خودی خۆیی و سەرجەم گۆڵپارێزانی دیکەی وڵاتەکە تێپەڕێنێت.

مایەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرت ڕادەگەیەنێت، ” دڵنیام نۆیەر دەتوانێت ڕیکۆردی پاراستنی گۆڵەکەی بە خاوێنی بۆ 300 یاری بەرزبکاتەوە، دەتوانێت ئەو کارە بکات، هێشتا ئاستی بەرزە و وا دەردەکەوێت تاوەکو تەمەنی 39 ساڵی بتوانێت بەردەوامبێت”.

نۆیەر لە ژیانی وەرزشییدا توانیویەتی لە 200 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە (کلین شیت)، ئۆلیڤەر کان لە نێوان ساڵانی 1987 بۆ 2008 توانیویەتی لە (247) یارییدا کلین شیت تۆماربکات.

سیپ مایەری تەمەن 76 ساڵ بە ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئەڵمانیا ناودەبرێت، لە نێوان ساڵانی 1961 بۆ 1979 پارێزەری گۆڵی لاوان و هەڵبژاردەی خۆرئاوای ئەڵمانیا بووە، لە ساڵی 1959 بۆ 1962 درێسی بایرن میونشنی پۆشیوە و 536 یاریکردووە. بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی ئەڵمانیاش 95 یاری ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی ئیتاڵیا دوای دوو گۆڵه‌که‌ی ئێبرا له‌ ڕۆما

بابەتی دواتر

بارتۆمیو: هەرگیز بە مێشکمدا نەهاتووە دەستلەکاربکێشمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share