بارتۆمیو: هەرگیز بە مێشکمدا نەهاتووە دەستلەکاربکێشمەوە

 

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتومیۆ دووشەممەی ڕابردوو پرێس کۆنفرانسێکی لەبارەی بارودۆخی یانەکەی ئەنجامدا و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگیدایەوە.

بارتۆمیو لە یەکێک لە وەڵامەکانیدا ئاماژەیکرد، کە هەرگیز بیری لە وازهێنان یان دەستلەکارکێشانەوە نەکردووەتەوە، بەڵکو پلانەکانی پێشوویان بۆ هاتنەپێشی ئیدارەیەکی نوێ چۆن داڕێژراوە هەر بەو شێوەیە دەڕوات.

هەروەها ئاماژەی بە داهات و خەرجیاتی یانە و کەمکردنەوەی موچەی یاریزانان کرد، بەشێوەیەک کە هاندەران و ئەندامانی یانە کەتەلۆنییەکە بتوانن خوێندنەوەی بۆ بکەن.

 

وەڵامێک بۆ پڕۆژەی کۆکردنەوەی واژوو

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی کارگێڕی بە کۆی دەنگ بڕیارماندا، پێشەنگی هەموو شتێک بەرشلۆنە بێت و هەمووان هاوڕاین، ئێستا چاوەڕێی وەڵامێک دەکەین بۆ دەنگدان لەو بارەیەوە.

 

دەنگدانەکان

لە سەرەتاوە ویستمان دەنگدان بەشێوەیەک بێت کە زۆرترین بەشداری تێدابکرێت، بەوپێیەی ئاستەنگی دروستبووە ئێمە داوای 15 ڕۆژی زیادەمان کردووە و کێشەی لۆجیستیمان هەیە، چاوەڕواننەکراوبوو ڕۆژانی یەک و دووی تشرینی دووەم بۆ پڕۆسەکە تەرخانبکرێت، بەڵکو پێویستمان بەو وادەیە و 15 ڕۆژی دیکەیە، چونکە ناچارین بەهۆی بارودۆخی تەندروستییەوە یەک بنکە لە کامپ نو تەرخانبکەین.

 

ئەو ئەندامانەی واژوویانکردووە

ئەوپەڕی ڕێزمان بۆ ئەو ئەندامانە هەیە کە واژووی پڕۆسەکەیان کردووە، ئەوە یەکەمجار نییە لە یانەکەمان ڕوودەدات، ئێمەش لەسەر ئاستی لێکۆڵینەوەکان هیچ دەستوەردانێکمان نەکرد، سەرەتا چەند ئاماژەیەک هەبوو بۆ گزیکردن لە ئەنجامەکان، بەڵام دوای ڕوونکردنەوەکان هەموو شتێک بەباشی بەڕێیانکرد، پڕۆسەکە نمونەیی بوو.

 

هەرگیز بیرم لە دەستلەکارکێشانەوە نەکردووەتەوە، لەگەڵ یاریزانان و ڕاهێنەری نوێ پڕۆژەیەکی نوێمان بونیادناوە

ڤار

 

بەر لەوەی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە ئەنجامبدەن پێیانڕاگەیاندم لەبارەی ڤارەوە مشتومڕ هەیە، بە دڵنیاییەوە سبەینێ کۆبوونەوەی لەبارەوە دەکەین، ئەوەی لە کۆتا یاری ڕوویدا پێشتر ئێمە داوای چارەسەرکردنیمان کردبوو، وتەکانی کومانیش دروستن، ئەو پەناڵتییەی لەسەرمان ئەژمارکرا هەموو شتێکی گۆڕی، چونکە ئێمە باشتر یاریماندەکرد.

 

دەستلەکارکێشانەوە دوای دەنگدان

داوامانکردووە هەڵبژاردنەکان بە شێوەی لامەرکەزی بێت بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بۆ دەنگدەران دادپەروەرانەتربن، ئەگەر وەڵامیانداینەوە و تەنها کامپ نو کرایە بنکەیەک بۆ دەنگدان، ئێمەش وەڵاممان دەبێت، دواتر لەبارەی دەرەنجامەکانەوە قسەدەکەین و هیچ پێشبینییەک ناکەم.

 

چەندجار بیری لە وازهێنان کردووەتەوە

هەرگیز بیرم لە دەستلەکارکێشانەوە نەکردووەتەوە، لەگەڵ یاریزانان و ڕاهێنەری نوێ پڕۆژەیەکی نوێمان بونیادناوە، لە داهاتوودا ڕوبەڕوبوونەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە و ورە و حەزی بردنەوەی یاریزانان زۆر بەرزە، بە ڕای من زیاتر لە نازناوێک بەدەستدەهێنین.

 

کەیسی مێسی

شتێکی باشە مێسی توڕەبوو، توڕەیی دەیسەلمێنێت حەماسەت و گڕوتینی بردنەوەی لەدەستنەداوە، توڕەیی لە ئەنجامە تۆمارکراوەکانی وەرزی ڕابردوو بوو، لە گرێبەستەکەشیدا وادەیەک هەبوو بۆ کۆتاییهاتن و تێپەڕیکرد، هەمووان حەزدەکەین لە بەرشلۆنە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت.

 

کەمکردنەوەی موچەی یاریزانان

پێداچوونەوە و ڕێکخستنە بە موچەی یاریزانان لە پێناو داهاتی یانە، نەک کەمکردنەوەی موچە، پێداچوونەکە بەم زووانە کۆتاییدێت و بەباشی دەشکێتەوە بەسەرماندا، پێموابێت هەمووان بە پەرۆشن بۆ داهاتووی یانەکەیان، نازانین چی ڕوودەدات، ئەوەندە دەزانین کەسانێک دەبێت بەر لە ئێمە بڕیار لەم پڕۆسەیە بدەن.

 

ئەگەر یەک و دووی مانگ دەنگدان بکرێت

مەحاڵە بە شێوەی لامەرکەزی لەم هەفتەیەدا دەنگدان بکرێت، وەک وتم پێویستمان بە وادەیەکی دوورودرێژترە بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەندامانمان کە لە کوێ دەنگ دەدەن، جگە لەوە پێویستە لەگەڵ ڕایەڵەی یانەکان و فیدراسیۆنی تۆپی پێ ڕێکبکەوین.

 

بەرپرسیاریەتی دەنگدان

پڕۆتۆکۆلێکی گونجاومان لە کاتێکی کورتدا ئامادەکرد، پێویستە ستافی کارکردن بەباشی ئامادەکاری بکەن، لە یەکەم ڕۆژەوە دڵنیابووین پێویستمان بە 15 ڕۆژە، ئەگەر وەڵامێک لەو بارەیەوە وەربگرین، دەنگدان لەبارەی دەستلەکارکێشانەوە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدەدرێت و ئەنجام و ئەنجامدانی دەخەینە ئەستۆی خۆمان.

 

هەندێجار چووم بۆ ماڵەکانیان بۆ ئەوەی لەبارەی بابەتێکەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەم و گفتوگۆکان تایبەت و داخراوبوون

 

هەڵەکانی ڤار

لە کاتی یاری کلاسیکۆ گفتوگۆی نێوان ڤار و داوەران ناڕوون بوو، داوەر سەیری لێدانەوەکانی کردەوە و بڕیاریدا، هیچ شتێک نییە لەو بارەیەوە بیڵێین، ئەگەر شتێک هەبێت سبەینێ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بڕیاری لەسەردەدرێت، هەرچییەکمان پێبکرێت دەیکەین و داوای ڕوونکردنەوە و دادپەرەوەری لە حاڵەتە یاساییەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکەین.

 

یەکەم سەرۆکایەتی لەکارلابراو

یانەکەمان بەترسەوە بەڕێوەنابەین، بەڵکو دەمانەوێت هەموو ڕۆژێک باشتربین، نەبوونی ترس باشترین ڕێگەیە تاوەکو تاکەکانی یانە بەباشترین شێوە گوزارشت لە بۆچوونەکانیان بکەن، بەر لە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە پێویستە لە تیمی بەڕێوبەری یانە باشتربکرێت، ئێمە لە سەردەمی نوێدا 22 نازناومان بەدەستهێناوە و ئەگەر بەهۆی ترسەوە بێت لە تۆپی پێ بابەتێکی گرنگە و پێویستی بە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەبێت.

 

مێسی

دەزانم توڕەیە لەبەرئەوەی ڕێگەمان پێنەدا بڕوات، هەوڵمدا بۆ خێزانەکەیی ڕوونبکەمەوە کە ناتوانین دەستبەرداریبین، چونکە مێسی کلیلی سەرکەوتنی پڕۆژەی نوێی یانەکەمانە، هیوادارام لە داهاتوودا گوێملێبێت خۆشحاڵی دەرببڕێت و بۆندەکەی نوێبکاتەوە تاوەکو لە کامپ نو کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی بهێنێت.

 

پیکێ

جێرارد پیکێمان زۆر خۆشدەوێت، پێشمڕاگەیاند کە بەکارخستنی پارە لە ئینتەرنێتەوە بۆ ڕەخنەگرتن لە یاریزانان هەرگیز هەنگاوێکی باش نەبووە، هەندێجار پێویستە گوێبیستی ڕەخنەی یاریزانانبین و بە داواکارییەکانیان قایلبین، بەڵام هەرگیز بە شێوەی ئاشکرا لەڕێگەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا ناکەم، ئەگەر شتێکی وەها ڕووبدات بێگومان هەڵەیە و یاریزانان دەزانن دەرگای من هەمیشە کراوەیە، تەنانەت هەندێجار چووم بۆ ماڵەکانیان بۆ ئەوەی لەبارەی بابەتێکەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەم و گفتوگۆکان تایبەت و داخراوبوون.

بابەتی پێشتر

ئەفسانەی گۆڵپارێزانی ئەڵمانیا: نۆیەر، ئۆلیڤەر کان تێدەپەڕینێت

بابەتی دواتر

بڕوا دەکەى سوراو ئەو مێژووە دورودرێژەى هەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share