حزبوڵای عێراق بە هەڕەشەوە ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

حزبوڵای عێراق ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە و داوا لە “گروپەكانی بەرگری – فصائل المقاومة” دەكات “ئامادەبن”.

ئەبو عەلی عەسكەری وتەبێژی سەربازیی كەتائیبی حزبوڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە درەنگانی شەوی ڕابردوو بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، “ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕوویدا گەورەترین پرۆسەی هەڵخەڵەتاندن و بازدانە بەسەر گەلی عێراقدا”.

وتەبێژە سەربازییەكەی حزبوڵا بەپێویستی زانیوە “حەشدی شەعبی خۆی كۆبكاتەوە و ئامادە بێت بۆ بەرگری لە كیانە پیرۆزەكەی”، هەروەها داوای لە هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتیی هادی عامری، هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بە سەرۆكایەتیی عەممار حەكیم و هەروەها پەیمانی نیشتمانی بە سەرۆكایەتیی فالح فەیاز كردووە “نەرمی نەنوێنن”، چونكە “هەوڵ و ماندووبوونیان دزراوە”.

ئەو هەڕەشەیەی وتەبێژە سەربازییەكەی حزبوڵای عێراق دوای كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی چەند سەركردەیەكی شیعی دێت، كە تیایدا ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان تاوتوێكردووە.

دوای دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، هێزە شیعییەكانی نزیك لە ئێران و ئەو لایەنە سیاسییانەی نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی دەكەن، دەنگیان كەمیكردووە و ئەوەش نیگەرانی كردوون.

دوێنێش میدیا عێراقییەكان وایان بڵاوكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هاتووەتە بەغداد.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد

بابەتی دواتر

کۆمەڵ: بەهۆی ڕیشەوە هەندێک دەنگدەر لەهەولێر نەیانتوانیووە دەنگبدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکان دان بە خۆیاندا بگرن. مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەردەوامیی…
Total
0
Share