سلێمانی.. مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد

مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند.

مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، هەڵەبجە و  سەیدسادق بۆ داواکاری دامەزراندنیان بە هەمیشەیی گردبوونەوەیان ئەنجامدا ڕایانگەیاند، تاکاتێک وەڵامیان دەدەنەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

یەکێک لە مامۆستایانی بەشدار لە گردبوونەوەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە ئەرکمان زۆرە و موچەمان کەمە، ئەرکی مامۆستایانی وانەبێژ وەکو مامۆستایانی هەمیشەیی یان زیاترە لەکاتێکدا موجەیەکی کەم و ناڕێکمان هەیە، بە دوو بۆ سێ مانگ جارێک موچەمان پێدەدەن لەکاتێکدا بەشێکمان کرێی هاتوچۆ دەدەین”.

پێشتر بەر لە چەند ڕۆژێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق مامۆستایانی وانەبێژ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی سنووری سلێمانی، گەرمیان و ڕاپەڕین گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند دوای هەڵبژاردن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئازاد مستەفا: ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت، دەبێت نەخۆشخانەكانم دابخەم

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەگەر رێكخراوەكان و پارەی حزب و وڵاتانی ئەوروپی نەبێت ،دەبێت نەخۆشخانەكانی دابخات. د. ئازاد…
Total
0
Share