بۆ چەند کاتژمێرێک دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دواخرا

بڕیاربوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کاتژمێر 1:00 ی نیوەڕۆ دەستپێبکات، بەڵام بۆ چەند کاتژمێرێک دواخرا.

کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجە دواخرا بۆ کاتژمێر 8:00 ی ئێوارە”.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردبووەوە، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و پرۆژە یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share