لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەمڕۆ كاتژمێر 9:45 خولەكی شەو، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە.
یارییەكە لە میانی ڕكابەرییەكانی گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕە.
عێراق و ئیمارات هەردووكیان خاوەنی 2 خاڵن و بە جیاوازی گۆڵ ئیمارات سێیەمە و عێراقیش پێنجەمە.
تیپەكانی قۆناغی كۆتایی كیشوەری ئاسیا بەسەر دوو كۆمەڵەدا دابەشبوون، لە هەر كۆمەڵەیەك دوو هەڵبژاردە ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ مۆندیال و سێیەمەكانیش دەچنە قۆناغی پلەی ئۆفەوە.