سەرۆکی فەرەنسا دوای مباپێ فشاری خستووەتە سەر زێدان

سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن دەستوەردان لە بواری تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات و بە سوودوەرگرتن لە پێگەکەی فشاری لەسەر زێدان دروست کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ماکرۆن کاریگەری بەهێزی لەسەر کیلیان مباپێ هەبووە و بە ئاشکراش ڕایگەیاندووە، کە داوای لە یاریزانەکە کردووە ڕیاڵ مەدرید ڕەت بکاتەوە و گرێبەست لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە.

لەبارەی ئەگەرەکانی بوونی زینەدین زێدان بە ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان، ماکرۆن بە ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی ڕاگەیاندووە، “نەخێر قسەم لەگەڵ زێدان نەکردووە، بەڵام وەک یاریزان و ڕاهێنەر زۆر سەرسامم پێی، سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێناوە، ئەوەش شتێکە ئێمە لێرە پەرۆشین بۆ بەدەستهێنانی، دەمەوێت بگەڕێتەوە و بانگەشە بۆ تۆپی پێی وڵاتەکەی بکات.”

سەرچاوەکە پێی وایە، لێدوان و هەوڵەکانی ماکرۆن فشاری لەسەر مباپێ دروست کرد، لە ئێستاشدا فشار دەخاتە سەر زێدان تاوەکو پۆستی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان وەربگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share