لوتکەی G20 گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی مرۆیی ئەفغانستان دەكات

لە لوتكەی وڵاتانی G20 كە بڕیارە كۆتایی ئەم مانگە لە ئیتاڵیا بەرێوەبچێت، جگە لە پرسەكانی كەشوهەوا و ئابوری، دۆخی ئەفغانستان و زیادبوونی مەترسییەکانی کارەساتە مرۆییەکان دوای گرتنەدەستی حوکمی وڵاتەکە لەلایەن تاڵیبانەوە تاوتوێدەكرێت.

بڕیارە لوتکەی وڵاتانی G20 بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژانی 30 و 31ی ئەم مانگەدا لە ڕۆما بەڕێوەبچێت، بەو پێیەی لەئێستادا ئیتاڵیا سەرۆكایەتیی كۆمەڵەكە دەكات.

بڕیارە لە لوتكەكەدا باس لە دۆخی ئەفغانستان و مەترسیی كارەساتە مرۆییەكانی ئەو وڵاتە بكرێت، دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەمە جگە لە پرسەكانی كەشوهەوا، بوژانەوەی ئابوریی جیهان، بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریی کەمی و خراپی خۆراک لەجیهان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان و گرتنەدەستی دەسەڵاتی وڵاتەکە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، دۆخی ئابوریی وڵاتەكە بەرەوە داڕمان دەڕوات، بەدەست بێئاوی و هەژاریی دوای دەیان ساڵ جەنگ دەناڵێنێت، ئەمەش مەترسییەکانی شەپۆلی دیکەی کۆچبەرانیان زیاترکردووە.

هەروەها پاراستنی ئاسایشی ئەو هەزاران هاوڵاتییە ئەفغانییەی دەیانەوێت وڵاتەکە بەجێبهێڵن و تائێستا لە ئەفغانستان ماونەتەوە، پرسێكی دیكەی لوتكەكە دەبێت.

یەکێک لە بەرپرسانی پلانەکانی کۆمەڵەی G20 بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، “ناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەفغانستان لەئێستادا کە بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین پێویستییەکی زۆر گرنگە، بەتایبەت بۆ منداڵان و ژنان”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. شۆفێری تاكسییەك لەسەر کرێی گواستنەوە سەرنشینێكی كوشت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ عێراق یاریی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: ترەمپ دەكوژین

ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەكانی و دەڵێت، “تۆڵەی سلێمانی دەكەینەوە و ترەمپ و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریكا و…
Total
0
Share