“ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی” کێشەی هەیە

شارەزایانی بواری یاسایی تۆپی پێ، پێیان وایە تەکنۆلۆژیای “ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی” کە بڕیارە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەکار بخرێت، کێشە بۆ داوەران دروست دەکات.

دوای لێکۆڵینەوەی توێژەرانی بواری وەرزش، دەرکەوتووە کاتێک داوەر لە حاڵەتێکی دیاریکراوی “ئۆفساید” دەگەڕێتەوە بۆ لێدانەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان، کامێرا تایبەتییەکانی “ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی” ساتی ئاراستەکردنی تۆپ دوادەخەن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر بڕیاری داوەران دروست دەکات.

لەو بارەیەوە دکتۆر بۆیا سولتانی لە زانکۆی پات ڕایگەیاندووە، “دەکرێت کامێرا بە مەودای بینینی فراوانتر و تەکنۆلۆژیای وردتر بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەوەش تێچووی داهێنانەکە زۆر زیاتر دەکات.”

بڕیارە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر تەکنۆلۆجیای “ئۆفسایدی ئۆتۆماتیکی” بۆ یاریدەدانی داوەران بەکاربخرێت، بەهۆیەوە داوەر ناگەڕێتەوە بۆ لێدانەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان (ڤار)، بەڵکو ڕاستەوخۆ لەڕێگەی کاتژمێرەکەیەوە ئاگاداردەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ دزیکۆی ڕەتکردووەتەوە و لە یەک حاڵەتدا یاریزان دەکڕێت

بابەتی دواتر

ئالڤێز یانەی نوێی دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share