پارتی ئەنجامی بازنەی چواری سلێمانی ڕەتدەکاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان، لەڕێگای مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی 11ی حزبەکەیەوە ئەنجامی هەڵبژاردنی لە بازنەی چواری سلێمانی ڕەتکردەوە و دەڵێت “سکاڵا تۆماردەکەین”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لقی 11ی پارتی بڵاویكردەوە، هاتووە، “بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن، کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عەبدوڵا 11 هەزار و 742 دەنگی بەدەستهیناوە”.

بەوتەی لقەكەی پارتی، “ئێمە ئاماری تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لەبەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریانگرتووە، تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا 13 هەزار و 416 دەنگمان بەدەستهێناوە”.

پارتی پێی وایە “ئەو ئەنجامەی كه‌ کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە بە هەڵە تۆمارکراوە، یان دەستێکی لە پشتە، بۆیە بەتەواوی ڕەتیدەکەنەوە”.

لقی 11ی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، “داواکارین کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێداچوونەوە بە ڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات و بۆ ئەم بابەتە ئێمە سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین”.

ئەو بازنەیەی کە پارتی لە سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە ناوچەکانی چوارقوڕنە، حاجیاوا، ڕانیە، دوکان، بێتواتە و قەڵادزێ دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران سەربازێکی خۆی لەسێدارەدا

بابەتی دواتر

کاندیدێکی کورد دوای دەرنەچوونی بە پۆستەرەکانی ماسی دەبرژێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستیپێكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێـت، شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە پێشبینیدەكرێت كاریگەرییەكەی لە كاتەكانی…
Total
0
Share