پەروەردە تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواخست

وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواخستووە بۆ دوای جەژنی ڕەمەزان و ساڵنامەی خوێندنیش هەموار دەکاتەوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەرفەتی زیاتریان بۆ خوێندن هەبێت، تاقیکرنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ دوای جەژنی ڕەمەزان دوادەخرێت.

ئاشکراشیکردووە، کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان هەمواری نوێی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی جارێكیتر و لەژێر هیچ ناوێكدا رێگا بە جیاكاری و تاكڕەوی لە بەڕێوەبردندا نادات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ لێپرسراوی بازنەكانی سنووری پارێزگای…
Total
0
Share