ئێران سەربازێکی خۆی لەسێدارەدا

دوێنێ دووشەممە سزای لە سێدارەدان بەسەر ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا جێبەجێكرا، بە تۆمەتی ئەوەی هاوکاری گواستنەوەی ماددەی هۆشبەری کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەربازە خەڵکی شاری “زابول” بووە لە پارێزگای سیستان و بلوچستان و لە بەندیخانەی “بیرجەند” لەسێدارەدراوە.

ئەندامەکەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ناوی “ئومێد سارانی” بووە و ماوەی دوو ساڵ پێش ئێستا لەسەر سنوور بەتۆمەتی هاوکاریکردن بۆ گواستنەوەی 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری “کریستاڵ” دەستگیرابوو.

چالاکانی مەدەنی بۆ مافی نەتەوەی بلوچ، ڕەخنەی ئەوە دەگرن لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێگەنەدراوە هیچ جۆرە پارێزەرێک بۆ “ئومێد سارانی” بگیرێت و بەبێ پارێزەر لەسێدارە دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە نیوەی ئەو سزای لەسێدارەدارانەی لە ساڵی 2020دا لە سەرتاسەری جیهان جێبەجێکراون، لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بوونی هێزی بیانی لە عێراق زامنی ئاسایشی عێراق ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لە باشترین دۆخدایە و وتیشی،…
زیاتر ببینە

ئەرمینیا هێزی ژنان دەنێرێتە قەرەباغ و ئامانجی توركیا لە جەنگ دەخاتەڕوو

ئەرتسرۆن هوفهانیسیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “بەتالیۆنێكی ژنانیان پێكهێناوە و ئەندامانی دەخوازن بچنە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ لە…
Total
0
Share