كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستیپێكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێـت، شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە پێشبینیدەكرێت كاریگەرییەكەی لە كاتەكانی شەودا هەندێك زیاتربێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تۆزێكی سووك لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و ئەگەریش هەیە كاریگەرییەكەی لە كاتەكانی شەودا هەندێك زیاتربێت.

مەودای بینین لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە كاتژمێر 6ی ئێوارەوە بەمشێوەیە بووە:-

هەولێر 7 كیلۆمەتر

سلێمانی 7 كیلۆمەتر

چەمچەماڵ 8 كیلۆمەتر

زاخۆ 9 كیلۆمەتر

كەركووك 5 كیلۆمەتر

خورماتوو 8 كیلۆمەتر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك مام جەلال لە دوای خیانەتی ٣١ی ئاب: ئێمە ئەو هێزەین شۆڕشێكمان بەرپاكرد و سەرمانخست و ئاشبەتاڵمان بەئاشبەتاڵ كرد

لە دوای خیانەتی 31ی ئاب كە پارتی رژێمی سەدامی دیكتاتۆری ھێنایە شاری ھەولێر، دەبابەی بەعسیان ھێنایە سەر پەرلەمانی…
Total
0
Share