لەلایەن هەواڵگری عێراقییەوە دەستگیركرا.. سامی جاسم كێیە؟

سامی جاسم محەمەد جعاتە عجوز جبوری

ئەو سەركردەیەی داعش كە ئەمڕۆ لەلایەن مستەفا كازمی-یەوە دەستگیركردنی ڕاگەیەنرا، بەپێی پوختەی ژیانی سێ كچە ئێزدی وەك سەبایا هەبووە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویكردووە ڕایگەیاند، “هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاری دەزگای هەواڵگریی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی قورسدا، كە لە دەرەوەی سنوور ئەنجامیانداوە، (سامی جاسم) جێگری ئەبوبەكر بەغدادی-ی گۆڕبەگۆڕی دەستگیركردووە”.

سامی جاسم كێیە؟
1- ناو: سامی جاسم محەمەد جعاتە عجوز جبوری.
2- ساڵی لەدایكبوون: 1974.
3- نازناو: ئەبو ئاسیا، حاجی حامد، ئەبو عەبدولقادر زوبەیدی.
4- منداڵەكانی: عومەر، سومیە، ئاسیا و ئەبوبەكر.
5- هاوسەر: شوكرە موتڵەگ ساڵح، سەرەڕای بە سەبایا كردنی سێ كچە ئێزدی لە شاری موسڵ.

6- ئەرك و بەرپرسیارێتییەكانی:
أ. ساڵی 2004 بەیعەتی بە ڕێكخراوی تەوحید و جیهاد داوە لەسەر دەستی ئەبو مەسعەب زەرقاوی.
ب. لە 2005/2/15 لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركراوە و لە بەندینخانەی بوكا ماوەتەوە تا ساڵی 2010 و ئەوكات ئازادكراوە.
ج. پاش ئازادكردنی ڕاستەوخۆ ئەركی بەرپرسی ئەمنیی لە كەرتی هجێل و زاب و مەخمور پێدراوە.
د. پاش ڕووداوەكانی 2014/6/10 بووەتە بەرپرسی ئەمنیی ویلایەتی دیجلە و پاش ماوەیەكیش بووەتە جێگری والیی دیجلە.
هـ. چووەتە شام و لەلایەن ئەبوبەكر بەغدادی-یەوە وەك ئەمیری دیوانی ڕوكاز دەستنیشانكراوە.
و. بە بڕیاری ئەبوبەكر بەغداد بووەتە جێگری و پۆستی ئەمیری دیوانی بەیتول مالی تایبەت بە ئەمارەتی ڕێكخراوی داعشی پێدراوە.
ز. پاش كوژرانی بەغدادی پۆستی سەرپەرشتیاری گشتی ویلایەتی شام و بەڕێوەبردنی دۆسیەی دارایی و ئابوریی داعشی پێدراوە و لەگەڵ (ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشی) جێگرەوەی بەغدادی كاریكردووە.

دوێنێ مستەفا كازمی دوای بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان، ڕایگەیاند، سبەینێ مژدەیەكی خۆشی ئەمنی بە عێراقییەكان ڕادەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

چارەسەرێکی نوێ دەبێتە هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.. لە چارەسەری کیمیایی باشترە

بابەتی دواتر

یونامی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق: با پرۆسەکە بەپێکهێنانی حکومەت بەزووترین کات کۆتاییبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

محەمەد حەسەن، وەک نوێنەری نوێی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشانکرا. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەمەد،…
Total
0
Share