هۆڵەندا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بەپەلە عێراق جێبهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات بەپەلە عێراق جێبهێڵن و بۆ کاری پێویستیش نەبێت لە هەرێمی کوردستان نەمێننەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ئاگاداركردەوە كە دەشێت لەهەر كاتێكدا بێت بارودۆخی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق تێكبچێت. هۆكارەكەشی بۆ شەڕی ئێستا لە غەززە گەڕاندووەتەوە.

لەگەڵ راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا نەخشەیەكی عێراقی بڵاوكردووەتەوە كە رەنگی سوور نیشاندراوە، جگە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان كە بە رەنگی پرتەقاڵی كێشراوە، وەك ئاماژەیەك بۆ كەمی مەترسییەكان لە هەرێم.

لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە هاوڵاتیانی دەكات بۆ كاری پێویست نەبێت لە هەرێمی كوردستانیش نەمێننەوە.

پێشتر هەریەك لە ئەمریكا، ئەڵمانیا، شانشینی یەكگرتوو و كەنەدا هۆشداری لەو شێوەیەیان ئاراستەی هاوڵاتیانیان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر دەستگیركران

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەنجامدەرانی موشەكبارانەكەی هەولێر و نێردە دیپلۆماتییەكانیان دەستگیركردووە. تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share