یونامی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق: با پرۆسەکە بەپێکهێنانی حکومەت بەزووترین کات کۆتاییبێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەیامێکی ئاڕاستەی عێراقییەکان کردووە و داوادەکات ناڕەزایەتییەکان بەڕێگەی یاسایی یەکلایی بکرێتەوە و پرۆسەکە بەپێکهێنانی حکومەت بەزوویی کۆتاییبێت.

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەناوی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕایگەیاند، دەستخۆشی لە هاوڵاتییانی عێراق دەکەن بۆئەوەی لەڕێگەی سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە دەنگی خۆیان دا، هەروەها ستایشی هەوڵی دامودەزگاکانی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لەلایەنەکان دەکات ئارامبگرن لەسەر ئەنجامەکان تاوەکو ئەوکاتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاریکردووە، هەروەها نارەزایەتییەکان لەڕێگەی کەناڵە یاساییە باوەڕپێکراوەکانەوە یەکلایی بکەنەوە.

گۆتێرێش دەڵێت، “با پرۆسەی هەڵبژاردن تەواوبکرێت بەپێکهێنانی حکومەت بەزووترین کات”.

پابەندیی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عێراق دووپاتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لەلایەن هەواڵگری عێراقییەوە دەستگیركرا.. سامی جاسم كێیە؟

بابەتی دواتر

ناوی ئەو كاندیدانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share