چارەسەرێکی نوێ دەبێتە هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.. لە چارەسەری کیمیایی باشترە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، گروپێک لە زانایانی پزیشکی چارەسەرێکی نوێیان بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دۆزیوەتەوە، چارەسەرەکە دەتوانێت ئەو گرێ شێرپەنجەییانە لەناوببات کە هیوای چاکبوونەوەیان نەماوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، کۆکردنەوەی هەردوو جۆرە چارەسەری نیڤۆلوماب  nivolumab و ئیپۆلوموماپ ipilimumab، کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی قەبارەی گرێ شێرپەنجەییەکان لە تووشبووانی شێرپەنجەی سەر و ملدا کە لە جۆرە درێژخایەنەکانی شێرپەنجەن.

لەو توێژینەوەیەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، تیمێک لە پسپۆڕانی پەیمانگای توێژینەوەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە لەندەن (ICR) و نەخۆشخانەی مارسیدنی شاهانە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە سندوقی دەستەی نیشتمانیی تەندروستیی ئینگلتەرا بەشدارییان کردووە.

توێژەران دەڵێن، کۆکردنەوەی چەرەسەرەکانی بەرگریی جەستە دەتوانێت ببێتە جەکێکی نوێی کاریگەر دژی چەند جۆرێکی شێرپەنجە، چارەسەرەکان دەتوانن کاریگەربن لەسەر شێرپەنجەی گورچیلەکان، پێست و ڕیخۆڵەکان لەو توشبووانەی نەخۆسییەکە چووەتە قۆناغێکی پێشکەوتووەوە.

زانایانی پزیشکی ئاماژە بەوەدەکەن، لەگەڵئەوەی چارەسەرەکە دەتوانێت هەلی زیاتری ژیان بە تووشبووەکە ببەخشێت، کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەو چارەسەرە بەڕێژەیەکی زۆر کەمترە لە چارەسەری کیمیایی کە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت.

ئەنجامەکانی قۆناغی سێیەمی چارەسەرەکە کە زیاتر لە هەزار تووشبووی شێرپەنجە بەشدارییان تێداکردووە دەریخستووە، تووشبووەکە چەندین مانگ و ساڵ زیاتر لەو ماوەیەی پێشبینی کراوە بژی، ژیاوە لەگەڵ کەمترین کاریگەری و سەختییەکانی نەخۆشییەکە.

بابەتی پێشتر

سێ ڕاهێنەر بۆ پۆستی ڕاهێنەری نیوکاسڵ پاڵێوراون

بابەتی دواتر

لەلایەن هەواڵگری عێراقییەوە دەستگیركرا.. سامی جاسم كێیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share