یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه چالاکییه‌ ئه‌وروپییه‌کان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه‌ و‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگدا، یانه‌ی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕووسی له‌ یاریگای “ئاڕ زێد دی” میوانداری بایرن میونشنی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو ده‌کات.

هه‌روه‌ها یانه‌ی شاختار له‌ ئۆکرانیا میوانداری ئینته‌رمیلان ده‌کات و ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ واندا میترۆ پۆلیتانۆ به‌رانبه‌ر ڕێدبول سالزبۆرگی نه‌مسایی ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

له‌ یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کییه‌وه‌ له‌ بوروسیا پارک ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانی، هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕوبه‌رووی مارسیلیای فه‌ره‌نسی ده‌بێته‌وه‌.

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ یارییه‌کی ئاسان له‌ ئانفێلد ڕۆدز به‌رانبه‌ر میتیلاندی دانیمارکی ده‌کات، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کان زۆرینه‌یان کاتژمێر 11 به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامده‌درێن، به‌وپێیه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا گۆڕانکاری به‌سه‌ر کاتیاندا هاتووه‌.

لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ – بایرن میونشن (8:55)

شاختار دۆنستیک – ئینته‌رمیلان (8:55)

ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید – ڕێدبول سالزبۆرگ (11:00)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ڕیاڵ مه‌درید (11:00)

پۆرتۆ – ئۆڵۆمپیاکۆس (11:00)

مارسیلیا – مانچسته‌ر سیتی (11:00)

لیڤه‌رپوڵ – میتیلاند (11:00)

ئاتالانتا – ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام (11:00)

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و بۆنەکان ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

چاوه‌ڕواننه‌کراو.. هێشتا کێشه‌ی په‌ناڵتییه‌که‌ی کلاسیکۆ کۆتایی نه‌هاتووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ و ڕودیگێر کۆتایی هاتووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی-دا کردووە، ئاشکراکردنی گرێبەستەکەش لەسەر وردەکارییەکان وەستاوە.…
Total
0
Share