ئایا بایرن میونشن بیری لە كڕینی ڕۆناڵدۆ كردۆتەوە؟

ڕۆژ بە ڕۆژ پڕوپاگەندەی ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد زیاتر دەبێت، بەتایبەت لەبەرئەوەی مانچستەر یونایتد نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی لە بایرن میونشن، دەرگای چوونی ڕۆناڵدۆی بۆ بایرن میونشن كردۆتەوە.

هەرزوو سكای سپۆرتی ئەڵمانیا وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانەی دایەوە بەوەی كە ڕۆناڵدۆ لە پلانەكانی یانەی بایرن میونشندا نییە.

ئەو كەناڵە ئاماژەی بەوەدا كە كڕینی ڕۆناڵدۆ بەدەرە لە سیاسەتەكانی یانەی بایرن میونشن لە ڕووی موچە و گرێبەست كردنەوە.

ڕاگەیاندنەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە لە ئێستادا ئیدارەی بایرن بەنیازی كڕینی سادیۆ مانێی هێرشبەری لیڤەرپوڵە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: گۆڕاوێکی نوێ سەرهەڵدەدات هیچ ڤاکسینێک کاریگەریی لەسەری نابێت

بابەتی دواتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە مانگی ڕابردوودا 22 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share