کروس: بنزیمە و ڕۆناڵدۆ لە مێسی شایستەتر بوون

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کرۆس پێیوایە لیۆنێل مێسی شایستەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی نەبووە.

کروس بە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ڕاگەیاندووە، “هیچ گومانێک لەوە ناکرێت کە مێسی و ڕۆناڵدۆ لە دەیەی ڕابردوودا شایستەی خەڵاتی باڵۆندۆر بوون، بەڵام بۆ ئەم وەرزە دەبوو یاریزانی دیکە دەستنیشانبکرێت”.

هەروەها دەڵێت، “بەلای منەوە، ئەگەر بەدوای باشترین ئاستی تاکە کەسیی یاریزاناندا دەگەڕێن، کەریم بنزیمە شایستەی باڵۆندۆرە، یاریزانێکی ناوازەی تۆپی پێیە، پلەی دووەم بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-یە، جۆرجینیۆ لە پلەی سێیەمدایە، چونکە لەڕووی بەکۆمەڵەوە هەموو شتێکی بەدەستهێناوە”.

لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەکات و دەڵێت، “کاتێک دوایین گۆڵە یەکلاکەرەوەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبینم، وا هەستدەکەم مانچستەر یونایتد بەهۆی ئەو یاریزانەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کێبڕکێ دەکات، بەڕای من لە ڕیزبەندیی یاریزانانی بالۆندۆر، کریستیانۆ پێش مێسی دەکەوێت”.

شەوی ڕابردوو گۆڤاری فرانس فوتباڵ، بۆ جاری حەوتەم خەڵاتی تۆپی ئاڵتونیی بۆ ساڵی 2021 بەخشی بە لیۆنێل مێسیی ئەفسانەی ئەرجەنتین و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان.

بابەتی پێشتر

2021-2022 کۆتا وەرزی دێمبیلی-یە لە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

هیوستن ڕۆکێتس سێیەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share