پاڵاوتنەكانی مۆندیال.. مێسی و نێیمار پێچەوانە دەركەوتن

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2022 ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئۆرۆگوای بردەوە و بەرازیلیش بە بێ گۆڵ یەكسان بوو.

لیۆنێل مێسی-ی كاپتن، ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو لەوەی ئەرجەنتین بردنەوە بەدەستبهێنێت، خۆی گۆڵێكی كرد و هاوكاریی هەڵبژاردەكەشی كرد بۆ تۆماركردنی دوو گۆڵی تر.

مێسی دوای یارییەكە رایگەیاند، “ئاستێكی بەرزمان پێشكەش كرد، یاری دوای یاری باشتر دەبین و گەشەی زیاتر دەكەین”.

وتیشی، “ئامانجمان بردنەوەی یاریی داهاتووی پاڵاوتنەكانە كاتێك میوانداری پیرۆ دەكەین”.

لە بەرامبەردا نێیمار یارییەكی خراپی بەرامبەر كۆڵۆمبیا كرد، 15 جار تۆپی لەدەستداوە بۆ تیپی بەرامبەر، یاریزانەكانی هاوڕێشی بەهۆی شێوازی یاریكردنیەوە، لێی بێزار بوون، چونكە بۆ خودی خۆی یارییكردووە.

بەڕازیل نەیتوانی لە كۆڵۆمبیا بباتەوە و بە بی گۆڵ یەكسانبوون.

بەڕازیل بە 28 خاڵ پێشەنگە و ئەرجەنتین بە 22 خاڵ دووەمە، ئیكوادۆر و ئۆرۆگوای بە 16 خاڵ پلەكانی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

بابەتی پێشتر

ژماردنەوەی دەستی و ئەلیكترۆنی هاوتابوون.. بەم نزیكانە ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت

بابەتی دواتر

كەریم بنزیمە لە تۆپی ئاڵتونی كەمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالابا فریای یارییە ئاگرینەکە ناکەوێت

ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دەریان خستووە، داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی ناتوانێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی-دا بەشداریی بکات. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی…
Total
0
Share