كەریم بنزیمە لە تۆپی ئاڵتونی كەمە

بەشێك لە ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی تۆپی ئاڵتونی 2021 بۆ كەریم بنزیمە بێت.

بنزیمە لە دوو یاریی ڕابردووی قۆناغی كۆتایی نەیشن لیگ، دوو گۆڵی تۆماركردووە و ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لە بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانێتییەكە بۆ كەڵەشێرەكانی فەرەنسا.

هەروەها وەك باشترین یاریزانی یاریی كۆتایی دەستنیشانكرا، كاتێك (2-1) لە ئیسپانیایان بردەوە.

كەریم بنزیمە پاش یارییەكە ڕایگەیاند، “پێویستم بەم ناسناوە بوو لەگەڵ فەرەنسا بەدەستیبێنم”.

بنزیمە ئێستا 27 ناسناوی بردووەتەوە، كە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە و هیچ یاریزانێكی فەرەنسی هێندە ناسناوی نییە.

ڕاگەیاندنەكانی مەدرید، بەتایبەت ڕۆژنامەكانی ماركا و ئاس، پشتگیریی ئەوە دەكەن تۆپی ئاڵتون بە كەریم بنزیمە بدرێت.

پێشیانوایە لە وەرزی نوێدا هیچ یاریزانێك بەهێندەی ئەو كاریگەر نین.

بابەتی پێشتر

پاڵاوتنەكانی مۆندیال.. مێسی و نێیمار پێچەوانە دەركەوتن

بابەتی دواتر

ئێران پەیامی کۆتایی دەداتە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share