گواردیۆلا هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات: درۆم لەگەڵدا مەکەن

پێپ گواردیۆلا بانگەشەی ئەوە دەکات، کە پێشتر بە کاربەدەستانی یانەی مانچستەر سیتی وتووە، ئەگەر سەبارەت بە پێشێلکردنی یاسا داراییەکان درۆی لەگەڵ بکەن، ڕاستەوخۆ دەستلەکاردەکێشێتەوە.

دوای لێکۆڵینەوەیەکی چوار ساڵی، لە ئێستادا پاڵەوانی پریمەرلیگ ڕووبەڕووی زیاتر لە (100) تۆمەتی سەرپێچیکردن لە یاسا داراییەکان بووەتەوە.

لە ئەگەری سەلماندنی بەڵگەکاندا، دەکرێت “سیتیزنس” بە چەندین شێوە سزابدرێت، سزاکانیش بریتین لە، لێبڕینی خاڵ، یان دەرکردن لە پریمەرلیگ.

گواردیۆلا لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “پێشتر بە ئیدارەم وتبوو لەبارەی کاروبارەکانی یانەوە ئاگادارم بکەنەوە، لە یەکەم ڕۆژەوە سەد لە سەد باوەڕم پێکردوون و بەرگریم لێکردوون، پێشموتوون، ئەگەر درۆم لەگەڵدا بکەن، بۆ ڕۆژی دواتر دەستلەکاردەکێشمەوە، چونکە من پێمخۆشە نوێنەرایەتی یانەیەک بکەم، کارەکانی بە باشی ئەنجام بدات، ئەم بابەتانە پەیوەندیدار نییە بە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ یان پریمەرلیگ، پەیوەندی بە ڕاستگۆییمانەوە هەیە لەگەڵ هاندەرانمان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گاریس به‌یلێکی دیکه..‌‌ ساڵێکی له‌ مه‌درید به‌ حه‌وتی له‌نده‌ن به‌راورد ده‌کرێت

ئیدین هازاردی به‌لجیلکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، له‌و ساته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شاهانه‌وه‌ کردووه‌ تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ چوار…
Total
0
Share