نێردەی ئارسیناڵ لە بەرشلۆنەیە: ئەم یاریزانەمان دەوێت

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی ئانسو فاتی پێشکەش بە یانەی بەرشلۆنە کردووە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نوێنەری ئارسیناڵ سەردانی یانەی بەرشلۆنەی کردووە، بڕی 50 ملیۆن یورۆی بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئانسو فاتی پێشکەشکردووە.

بەڕێوەبەرانی بارسا پێیانوابووە ئەو بڕە بۆ کڕینی ئانسو فاتی کەمە و داوایانکردووە بڕی پێشکەشکراو زیادبکرێت، بەڵام هیچ هێڵێکی سووریان لەسەر یاریزانەکە دانەناوە.

یانەی بەرشلۆنە دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی 2023دا چەند یاریزانێک بفرۆشێت، لەم ڕێگەیەوە دەتوانن یاریزانە نوێیەکان تۆماربکەن و گرێبەستی دیکەش واژۆبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share