مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات.

زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا كە لەسەر سێ ملیۆن مێشولەی “نێری تای زەرد” ئەنجامیانداوە، هەستاون بە پاككردنەوەیان بە بەكتریا و دواتر ئازادیانكردوون، بۆ ماوەی 20 هەفتە مێشولەكان بڵاوكراونەتەوە، لەو ماوەیەدا ژمارەی مێشولەكان بە ڕێژەی 80٪ لەناوچوون.

توێژەران هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە بەکتریاکە گۆڕانکاری لە بەشێکی بایۆلۆجی زاوزێکردنی نێرەکاندا کردبێت، بەجۆرێک مێیەکان كە زاوزێیان لەگەڵ دەکەن هێلکە دادەنێن بەڵام ناتروکێت”.

نایجڵ بیب، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە زانکۆی کوێنزلاند و زانای توێژینەوە دەڵێت، بەهیوام ئەو جۆرە گۆڕانکارییە لە مێشولەدا لە وڵاتانی کەمدەرامەتدا بەکاربهێندرێت.

پێشیوایە، بەخێۆکردنی بەکۆمەڵی مێشولە ئاسانە، بۆیە بەدڵنیا‌ییەوە دەتوانن لە وڵاتانی کەمدەرامەت و هەژاردا ئەنجامیبدەن.

ئەو زانایە ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا دەبێت تەکنەلۆژیایەکی تاڕاددەیەک پێشکەوتوو بەکاربێنن بۆ ئەو کارە، بەڵام هەوڵدەدەن شتێکی بەهێزتر دروستبکەن، تا بتواندرێت لە وڵاتە گەرمەکاندا بەکاربێت و تێچووەكەشی هەرزانبێت، تا نێری مێشولە لە مێیەکان جیاکرێتەوە.

بەپێی ئاماری نەتەوەیەكگرتووەكان، زیاتر لە 40٪ی خەڵک لە جیهاندا بەدەست ئەو نەخۆشییانەوە دەناڵێنن كە مێشولە دەیانگوازێتەوە.

زانا ئوسترالییەكانیش بەهیوای ئەوەن ڕێگاکەیان، کە هاوڕێی ژینگەیە بۆ نەهێشتنی مێشولە، هاوکاربێت لە نەهێشتنی پەتاکان و تا و تای زەرد، كە لە ئێستادا بڵاوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە چەقۆ براکەی خۆی کوشت

بابەتی دواتر

دوو پۆلیسی تورکی لە ڕۆژئاوای کوردستان کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share