هاوسەرگیریی ئەنجێلینا جولی و ئەکتەرێکی عەرەب زۆرترین گەڕانی بۆکراوە

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاوسەرگیریی ئەنجێلینا جولی ئەستێرەی هۆڵیوود لەگەڵ کوڕە ئەکتەری گەنجی سوری سولەیمان ڕزق زۆرترین گەڕانی لە تۆڕی ئینتەرنێت بۆکراوە.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوە و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی هاوسەرگیریی جولی لەگەڵ ئەو کوڕە ئەکتەرە عەرەبە لە بەشی سەرەوەی ئەو گەڕانانەدا بووە کە لە ئینتەرنێت کراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا هاشتاگی #هاوسەرگیری_سلێمان_رزک_و #ئەنجلینا_جولی لەلایەن بزوێنەری گەڕانەوە دانرا.

سەرەڕای زۆریی گەڕانەکان بەڵام هەواڵی ئەو هاوسەرگیرییە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

سولەیمان ڕزق دەڵێت، گاڵتە بە داواکارییەکەی ناکات و دەیەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەو ئەستێرەیەی هۆڵیوود بکات.

جەختیکردەوە، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکەوە داوای هاوسەرگیریی لێکردووە.

بابەتی پێشتر

هۆکاری دەرنەکەوتنی عادل ئیمام لە میدیاکان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

عێراقییەكان سێیەم زۆرترین كڕیاری موڵكن لە توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share