کۆرۆنا شێوە گۆڕاوەکە گەیشتە ئێران

وەزیری تەندروستیی ئێران پشتڕاستیکردەوە کە کۆرۆنا شێوەگۆڕاوەکە گەیشتووەتە وڵاتەکەوە و کەسێک هەڵگریەتی کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە.

سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ 5ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند، “کەسێک کە لەبەریتانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە فڕۆکەخانەی تاران دابەزیووە، بەڵام هەڵگری ڤایرۆسە شێوەگۆڕاوەکە بووە”.

سەعید نەمەکی ڕاشیگەیاندووە، دوای ماوەیەکی زۆر ژمارەی مردن لە ئێران بووە بە دوو ژمارەی و لە ماوەی 24 کاتژمێردا تەنها 98 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

وەزیری تەندروستیی ئێران لەبارەی ئەو کەسەی توشی ڤایرۆسە شێوەگۆڕاوەکە بووە وتوویەتی، “دۆخی تەندروستی ئەو نەخۆشە باشە و بە وتەی خۆی زۆر تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی دیکەدا نەبووە و لەگەڵ ئەوەش پشکینین بۆ کەسانی دەوروبەری کراوە، بەڵام هیچ نیشانەیەک لە ڤایرۆسە تازەکە لەناو ئەواندا نەدۆزراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share