هاوپەیمانی كوردستان لەچەند پارێزگا و ئیدارەیەكی سەربەخۆ لە پلەی یەكەمدایە و لە هەولێریش پلەی دووەمە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە پەیامنێرانی تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە ، هاوپەیمانی كوردستان لە پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوك لە پلەی یەكەمدایە و لە هەولێریش پلەی دووەمە.
هەروەها لە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین هاوپەیمانی كوردستان لەپلەی یەكەمدایە.
لەپارێزگای دهۆكیش هاوپەیمانی كوردستان تاوەكو ئێستا كورسییەكی مسۆگەركردووە و كێبڕكێی كورسی دووەم دەكات.
لەلایەكی دیكەوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمشەو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەكاتەوە.