لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، بڕیاری توندی دەركردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لەپێناو پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەكە ڕایگەیاند، فەرمانیكردووە بە هەموو هێزە ئەمنییەكان لە بەغداد و پارێزگاكان ڕێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدان و ناوەندەكانی تۆمار و كۆگاكانی كۆمسیۆن لەپێناو پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان.
لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “هێزە ئەمنییەكانمان سەرپشككردووە توندترین ڕێوشوێن بگرنەبەر لە دەوروبەری ئەو شوێنانە”.
کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات و بەپێی زانیارییەکان ڕێژەی دەنگدان لە عێراق %33ی تێپەڕاندووە.