لەبارەی هەڵبژاردنەوە کازمی و مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردن مەسرور بارزانی پەیوەندی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە و دەستخۆشی لێکردووە سەبارەت بە سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەسرور بارزانی، سوپاسی مستەفا کازمی کردووە لەسەر هەوڵەکانی بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بەپێی زانیارییەکانی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەسرور بارزانی سوپاسی هاوکارییە لۆجیستی و ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی کردووە بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات و بەپێی زانیارییەکان ڕێژەی دەنگدان لە عێراق %33ی تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ: هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم

بابەتی دواتر

لیژنەی هەڵبژاردنەكان: بڕیاری توندمان هەیە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share