بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی، دوای بەشداریكردنی لە دەنگدان، ئاشكرایكرد، بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتییە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوو.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاڤە حیکمەت-ی ھاوژینی، لە ناوەندی دەنگدانی ڕەوشەن بەدرخان لە سلێمانی، بەشداری پرۆسەی دەنگدانی گشتی کرد، دواتر لێدوانێكی بۆ میدیاكان دا.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، “یەکێتی دەکەینەوە یەکێتییەکەی مام جەلال و کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانی سەرۆک مام جەلال، بەتایبەت کەرکوکیش دەکەینەوە بە کەرکوکەکەی مام”.
هاوسەرۆكی یەكێتی كاندیدی یەكێتیشی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوو ئاشكراكرد، وتی، “كاك دكتۆر بەرهەمە”.