دیالە.. لە بنکەیەکی دەنگدان پۆلیسێک بەهەڵە کوژرا

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی دەنگدان، شانەی ئەمنی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ڕووداوەکە دا و ڕایگەیاند، هیچ هێرشێک نەکراوە، پۆلیسێک بە هەڵە کوژراوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیەی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی دەنگدان بڵاوبووەتەوە دوورە لەڕاستییەوە و ڕووداوەکە تەقەکردنێکی هەڵە بووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە پۆلیسەکانی ئەو بنکەیە تەقەی کردووە و بە هەڵە بەر پۆلیسێکی دیکە کەوتووە و گیانیلەدەستداوە، هەروەها پۆلیسێکی دیکەش برینداربووە.

بەپێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە ناحیەی سەعدیەی سەر بە  قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە، لەبەردەم بنکەی موهتەدی بەهۆی کۆبوونەوەی خەڵک و قەرەباڵغییەوە، یەکێک لە پۆلیسەکان بەمەبەستی بڵاوەپێکردنیان تەقەی بە ئاسماندا کردووە، لەئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان و دەستپاكی یەكەم كۆبوونەوەی وردبینیی كاندیدانی سەرۆك كۆماریان ئەنجامدا

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە وردبینیكردنی ‏ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆك كۆمار ئەنجامدا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت،…
Total
0
Share