ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە.

دوو گەلەئەستێرەکە ناویان NGC 5954 و NGC 5953ــیە و 100 ملیۆن ساڵی ڕووناكی لە زەوییەوە دوورن.

زانایان باس لەوەدەکەن، تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرەکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی یەکێکیان، یان دروستبوونی گەلەئەستێرەیەکی گەورەتر.

ئەو زانایانەی لەسەر تەلەسكۆپی هابڵ کاردەکەن، دەڵێن، ئەو وێنەیەی تەلەسكۆپەكە تۆماریکردووە وێنەیەکی ڕوون و تەواوی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرەیە، ئەوەی لە وێنەکەدا دەرکەوتووە دیاردەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرەیە، کە بە ملیۆنان ساڵ جارێک ڕوودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share