لە گوندێکی سنووری داقوق گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبی هاوردە دروستبوو

بەیانی ئەمڕۆ جوتیارانی کوردی گوندی مەنسور_ی سەر بە حەفتەغاری قەزای داقوق لەکاتی چوونیان بۆ سەر کارەکانیان لەلایەن چەند عەرەبێکی هاوردەوە رێگریان لێکرا و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستبوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتێکدا جوتیارانی کوردی گوندی مەنسور_ی سەر بە حەفتەغاری قەزای داقوق چوونەتە سەر زەوییەکانیان بەمەبەستی کێڵان ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبی هاوردە، بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر جوتیارانی ئەو گوندە و ویستوویانە رێگری لەکارەکانیان بکەن و نەهێڵن زەوییەکانیان بکێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا عەرەبە هاوردەکان بە ئاڕاستەی جوتیارانی کورد تەقەیان کردووە، پاشان هێزێکی ناوچەکە هاتووەتە نێوانیانەوە و کوردانی خاوەن زەوییەکانیش عەرەبە هاوردەکانیان ناچار بە کشانەوە کردووە.

ئاشکراشیکرد، چوار جوتیاری کورد لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە دەستی بە کارەکانی کردەوە

بابەتی دواتر

عومەر محەمەد: یەکێک لە بژاردەکان کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر خۆپیشاندانە

خوێندكارانی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share