قوباد تاڵەبانی: بەشێكی زۆری كێشەكانی ئێمە لە بەغدادە و هەقە خەڵك بەشداریی دەنگدان بكەن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان فۆتۆ: ئەژی عومەر

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەشداریی دەنگدانی كرد و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە كە خەڵك نوێنەرانی خۆی بۆ بەغداد بنێرێت و ڕۆژێكی گرنگە، ئەوەشی وت، بەشێكی زۆری كێشەكانی ئێمە لە بەغدادە و هەقە خەڵك بەشدار بێت و نوێنەری خۆی هەڵببژێرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان ئەمڕۆ لە ناوەندی ڕەوشەن بەدرخان لە سلێمانی بەشداری لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و دواتر لە وتەیەكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو ئارام بەڕێوەچوو.

قوباد تاڵەبانی وتی، دەنگدانی تایبەت بەگشتی بەشێوەیەكی باش بەڕێوەچوو، هیوایشی خواست دەنگدانی گشتیی ئەمڕۆش بە بەشداری زۆری خەڵك و ئەنجامی باش بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ ڕۆژێكی زۆر گرنگە، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە كە خەڵك دەتوانێت نوێنەرەكانی خۆی بنێرێتە پەرلەمان، بەشێكی زۆری كێشەكانی ئێمە لە بەغدادە و هەقە خەڵك بەشداریی دەنگدان بكات.

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەربارەی ئەوەی ئایا دوای هەڵبژاردن هەوڵ بۆ یەكڕیزی و دروستكردنی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دەدرێت، قوباد تاڵەبانی وتی، “دواتر لایەنەكان كۆدەبنەوە و ڕای خۆیان دەردەبڕن، بەڵام هاوپەیمانییەكی گشتگیر هەبێت یان نا پرسێكی گرنگ و چارەنووسساز هەیە كە پێویستە لایەنەكان یەكبن لەسەری”.

جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، دەنگم داوە و باوەڕم بەو دەنگە هەیە و داواكاریشم خەڵك بەشداربێت و دەنگبدات.

هەروەك هانی هاوڵاتیانی كوردی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دا بەشداری دەنگدانی گشتی بكەن و كوردستانیبوونی ناوچەكانیان بە دەنگی خۆیان بسەلمێنن.

ڕووماڵی ڕاستەوخۆی هەڵبژاردن لەلایەن تۆڕی میدیایی ئێستا-وە:

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە ژمارە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: ئۆجەلان كلیلی چارەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستن: کەسانی نیشتمانپەروەر دەتوانن رێگری لەو هزرە مەترسیدارە بکەن پێیانوایە حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت

نەزهەت حالی بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا…
Total
0
Share