بۆچی هونەرمەندێکی فیلیپینی ناوی یاسەمین کوردییە؟

بۆ هەر کوردێک کاتێک وشەی کوردی بە ناسنامەی هەر کەسێکەوە بێت جێگەی سەرنجە، هونەرمەندێکی ناوداری فیلیپینی ناوی یاسەمین کوردییە، بەڵام فلیپین لەکوێ و کوردبوون لەکوێ؟ ئەمەی خوارەوە وەڵامەکەیەتی.

یاسەمین کوردی لە ساڵی 1988 لە باوکێکی کوردی لوبنانی و دایکێکی فیلیپینی – چینی لە مانێلای پایتەختی فلیپین لەدایکبووە.

هۆکاری هەڵبژاردنی ناسنامەی کوردی، دەگەڕێتەوە بۆ ناسنامەکەی باوکی، چونکە خوودی باوکیشی بە “محەمەدی کوردی” بانگکراوە.

یاسەمین ئێستا هەم وەک ئەکتەری دراما و فیلمەکان و هەم وەک گۆرانبیژێک لای فلیپینییەکان ناسراوە، بەڵام دیارنییە تا ئێستا خوودی یاسەمین چی لەبارەی کوردەوە دەزانێت کە هەڵگری ناسنامەکەشیەتی.

یاسەمین وەک ئەکتەر لە ژمارەیەکی زۆر فیلم و درامای فلیپیندا ڕۆڵی گێڕاوە و چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2005 یشەوە وەک گۆرانیبێژ ناسراوە و کۆمەڵێک ئەلبوومی هەیە.

لە ساڵی 2005 دا یاسەمین ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی “عیشق” بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 2008یش ئەلبومی Love Is All I Needی بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌…
Total
0
Share