هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بە ژمارە

لە عێراق و هەرێمی كوردستان، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد، بۆ دیاریكردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی نوێنەران.

ژمارەی دەنگدەران و بنكەكان

بۆ ئەم هەڵبژاردنە، بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 8 هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان كراونەتەوە بۆ دەنگدان.

ژمارەی كاندیدان و لایەنەكان

سەرەتا، كۆمسیۆن خۆكاندیدكردنی 3249 كاندیدی ڕاگەیاند، بەڵام بەهۆكاری جیا، بەتایبەت دوورخستنەوە، ئێستا 3226 كاندید ماونەتەوە و كێبڕكێی بەدەستهێنانی كورسیی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.

هەروەها 21 هاوپەیمانی و 109 پارت و لایەنی سیاسی كێبڕكێ دەكەن لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەمە جگە لە سەدان كاندیدی سەربەخۆی دیكە بۆ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی نوێنەران.

چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی

بەپێی ئامارەكانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 75 هەزار چاودێری ناوخۆیی و هەزار و 700 چاودێری نێودەوڵەتی چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن.

كۆمسیۆن دابەشدكاریی چاودێرەكانی بەمشێوەیە ئاشكراكردووە، 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715 چاودێری وڵاتان، نزیكەی 270 چاودێری یەکێتی ئەوروپا، نزیكەی 46 هەزار و 800 چاودێری ناوخۆیی، زیاتر لە 207 هەزار و 340 بریکاری لایەنە سیاسییەکان.

ئەمە جگە لە ڕووماڵكردنی پرۆسەكە لەلایەن هەزار و 500 میدیاكاری ناوخۆیی و زیاتر لە 300 میدیاكاری دەرەكی.

كورسیی پارێزگاكان

كورسیی دیاریكراوی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەمشێوەیەیە:

هەولێر 15 كورسی

سلێمانی 18 كورسی

دهۆك 11 كورسی

كەركوك 12 كورسی

كورسیی دیاریكراو بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق:

بەغداد 69 كورسی

موسڵ 31 كورسی

دیالە 14 كورسی

سەڵاحەدین 12 كورسی

بەسرە 25 كورسی

زیقار 19 كورسی

بابل 17 كورسی

ئەنبار 15 كورسی

نەجەف 12 كورسی

كەربەلا 11 كورسی

دیوانیە 11 كورسی

واست 11 كورسی

میسان 10 كورسی

موسەننا 7 كورسی

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: دوای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆی جددی بۆ بەشدارییەکی بەهێز لە بەغداد دەکەین

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەشێكی زۆری كێشەكانی ئێمە لە بەغدادە و هەقە خەڵك بەشداریی دەنگدان بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share