بەرهەم ساڵح: لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین

سه‌رۆك كۆماری عێراق دوایین په‌یامی خۆی پێش ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت،‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ بەگژداچوونەوەی گه‌نده‌ڵی.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، “ئێمە ئێستا لەبەردەم ساتەوەختێكی هەستیار و یەكلاكەرەوەداین، لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین لە عێراق، كە دەرفەرتێكە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەت و چارەسەرکردنی كێشەكانی سیستەمی حوكمڕانی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەڵبژاردنە هەلێكە بۆ بەرقەراركردنی دادپەروەری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، بۆ پێداچوونەوەی دەستوور و هێنانەكایەی گرێبەستێكی سیاسی و كۆمەڵایەتیی نوێ، كە زامنی مافی تاک و پێكهاتەكانی عێراق بێت.

سەرۆككۆماری عێراق پێیوایە ئەوانەش لەڕێگەی پەرلەمانێکی کارا و ڕاستەقینەوە دێنەدی، “پەرلەمانێک كە بەڕاستیی نوێنەری ئیرادەی ئازاد و دەنگی ئێوە بێت و بتوانێت حكومەتێك پێكبهێنێت كە توانای چارەسەری قەیرانەكانی هەبووبێت، بەتایبەت کێشەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزاری و بژێویی ھاوڵاتییان”.

هەر لە پەیامەكەیدا بەرهەم ساڵح تیشكی خستەسەر ئەوەی كە “ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتە بۆ هاوڵاتییان ئەم ڕێڕەوە بە ئاراستەی چاکسازی و گوڕانکاری ببەن”.

بابەتی پێشتر

فراوانبوونی بازنەی بۆردومانەكانی توركیا لە هەرێم<br>پەیماننامەی لۆزان و خەونی بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی موسڵ

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ دەتوانێت هەموو یاریزانە گەورە و ناودارەکان بکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share