لەبارەی ئاوی خواردنەوەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئاوی شارەكە بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، “پڕۆژەی ئاوی 1 و 2 بریتییە لە بەنداوەكانی دوكان كە دەكەوێتە سەر زێی بچووك و دوای وەرگرتنی ئاو لە بەشی خوارووی بەنداوەكە نزیك قەشقۆڵی و ناردنی بۆ پڕۆسەی نیشتن و فلتەكردن و پاكژكردنەوەی بە كلۆر و هەندێك مەوادی تر ئاوەكە پاكژدەكرێتەوە و ئاوی پاك و خاوێن بەرهەمدەهێندرێت كە بە تەواوەتی پاكە و شیاوە بۆ خواردنەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هیچ كێشەیەك لە ئاوی خواردنەوە نییە و پشكنینی بایۆلۆجی و كیمیایی و فیزیایی بۆ ئەنجامدەردێت و لەلایەن تیمەكانی خۆپاراستنی تەندروستی سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و هەروەها لەلایەن تاقیگەگانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیەوە بۆ دڵنیابوون لە كوالێتیی ئاوەكە دواتر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە بەرپرس نین لە چەند شەمعەیەكی نایاسایی كە لەسەر چەمی تانجەرۆ و چەمی قلیاسان و یان بیری سەتحی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كە ئاوەكانیان شیاو نییە بۆ خواردنەوە و بەكاردەهێندرێت و تەنانەت هەندێكیان كراون بە شەمعەی ئاو و ئاوی لێدەفرۆشن بە هاوڵاتییان بەبێ هیچ چاودێرییەك ئاوەكەیان بە تانكەر بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شانەی ئەمنی: هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون دەستكراوەبن لە سنووری شەنگال

شانه‌ی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌سنووری شه‌نگال ڕاسپاردووه‌ ده‌ستكراوه‌بن بۆ ڕێگریكردن له‌…
Total
0
Share