نیوکاسڵ دەتوانێت هەموو یاریزانە گەورە و ناودارەکان بکڕێت؟

خاوەندارێتی نوێی یانەی نیوکاسڵ ناتوانێت تەواوی ئەو یاریزانە گەورە و گرانبەهایانە بکڕێت، کە میدیاکان ئاماژەیان بۆکردووە.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودییە سەرکەوتوبوو لە کڕینی لەسەدا 80ی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵ، ئەوەش دەرفەتیان پێدەدات لە گواستنەوەکانی زستانی 2022وەوە دەست بە گواستنەوەی یاریزانان بکەن.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە لەلایەن محەمەد بن سەلمانی شازادەوە سەرپەرشتیدەکرێت و خەرجی بەکارخستنیان دەگاتە 320 ملیار دۆلار، بەپێی یاسای کارپێکراوی ئینگلتەرا، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022وەوە دەتوانن بەشداری گواستنەوەی یاریزانان بکەن.

بەپێی یاساکانی (FFP)، یانەی نیوکاسڵ بەپێی داهات و بودجەی بەکارخستنی لە وەرزەکانی دیکە بۆ ئەم وەرزە، دەتوانن لە میرکاتۆی زستانەدا تەنها 190 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەکاربخەن، بەڵام بەوپێیەی سەقفی مووچەی یاریزانەکانیان 12 ملیۆن پاوەندە، دەتوانن لە میرکاتۆی هاوینی 2022 یاریزانی زیاتر بکڕن.

دوای لێکدانەوەی بوارە داراییەکان دەرکەوتووە، شێخ محەمەد بن سەلمان دەتوانێت چەند یاریزانێکی گەورە و گرانبەها بۆ نیوکاسڵ بکڕێت، بەڵام هەرگیز ناتوانێت لە وەرزێکدا ئەوکارە بکات کە پێشتر یانەکانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی کردوویانە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا دووشەممەی کردە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share