بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆسەر پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، چەند شوێنەوارێکی ئاشورییەکان زیانی بەرکەوتووە و ڕوخاوە.
بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە لە گوندی ” تل شنان”ـی باشوری ڕۆژئاوای حەسەکە چەند شوێنەوارێکی ئاشوورییەکان زیانی زۆری پێکەوتووە.
ئاشوورییەکان نەتەوەیەکن خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە کوردستاندا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین و بەشێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستانن.