یانەکانی پریمەرلیگ دژی نیوکاسڵ کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدەن

سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە سەرکەوتوبوو لە کڕینی زۆرینەی پشکەکانی یانەی نیوکاسڵ، ئەوەش ناڕازەیەتی زۆرینەی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی لێکەوتەوە.

ڕۆژنامەی “گاردیان” ئاشکرایکردووە، 19 یانەی بەشدار لە خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ” نیگەرانن لە گواستنەوەی خاوەندارێتی یانەی نیوکاسڵ لە مایک ئاشلی-یەوە بۆ سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، کە لەلایەن محەمەد بن سەلمانی شازادەی وڵاتەکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەی محەمەد بن سەلمان و سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە زیاتر لە 320 ملیار دۆلار داهاتی بەردەستیان هەیە و دەتوانن شۆڕشی دارایی بەسەر یانەکانی دیکەدا بکەن، توانیویانە لە مامەڵەی کڕینی یانەکەدا ڕەزامەندی ڕایەڵەی یانەکانی پریمەرلیگ و سەرجەم دامودەزگا یاساییەکانی بەریتانیا بەدەستبهێنن.

گاردیان نووسیویەتی، 19 یانە نیگەرانەکە تیایاندا لیڤەرپوڵ و یونایتد و چەندین یانەی گەورەی دیکە بوونیان هەیە، بڕیاریانداوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ شکستهێنان بە سعودییەکان.

یانە نیگەرانەکان پێیانوایە، شازادەی سعودیە لە دۆسیەی مافی مرۆڤدا لەكەدارە و چەندین کەیسی لەسەر جوڵێنراوە و تاوەکو ئێساتا یەکلایینەبووەتەوە، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر پێگەی پریمەرلیگ و تۆپی پێی ئینگلتەرا دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: كەسانێكی زۆری سەر بە داعش لە كەركوك دەنگیانداوە

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە چەند شوێنەوارێکی ئاشورییەکان ڕوخا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share