قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە گەورە ئابوریناسی جیهانیی تۆماش سێدلاچێک

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دکتۆر تۆماش سێدلاچێک گەورە ئابوریناسی جیهان و کۆماری چیک کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنیەتی بووژاندنەوەی ئابوری هەرێمی کوردستانیان کرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25 تشرینی یەكەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە نووسینگەی خۆی پێشوازیکرد لە گەورە ئابوریناسی جیهان و كۆماری چیك تۆماش سێدلاچێک كە لەسەر بانگهێشتی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ ڕاوێژی ئابوری و ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار و چالاكی هاتووەتە هەرێمی كوردستان.
سەردانی ئەم ئابوریناسە كە خاوەنی چەند خەڵاتی نێودەوڵەتییە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری چیک بووە و ئامانجی سەردانەکەش پێشكەشكردنی ڕاوێژە بە هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیەتی فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و پەرەپێدانی ئابوری و دووركەوتنەوە لە پشتبەستن بە نەوت وەك تاکە سەرچاوەی بودجە.
لە کۆبوونەوکەدا جێگری سەرۆکوەزیران، دۆخی ئابوری هەرێم و پلان و ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ پێشخستنی ئابوری و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی بۆ تۆماش سێدلاچێک روونکردەوە و بە گرنگییەوە باسی سودوەرگرتن لە ئەزموونی کۆماری چیك کرد کە نموونەیەکی سەرکەوتوویان پێشکەشکردووە لەڕووی بووژاندنەوە و پەرەپێدانی ئابورییەوە.

لەلای خۆشیەوە تۆماش سێدلاچێک ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەخشینی بەرچاوڕوونی بە حکومەتی هەرێم بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی ئەزموونی کۆماری چیک و وڵاتانی هاوشێوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوە رزگاری ببێت.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتدایە بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتانی سەرکەوتوو کە هەر لەم چوارچێوەیەشدا لەگەڵ چەندین وڵات لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەزمونی ئەو وڵاتانە، لەڕووی کشتوکاڵ و حکومەتی ئەلیکترۆنی و چەندین بواری دیکەی حکومڕانی.
بابەتی پێشتر

عێراق داوایەکی میسری لەبارەی ئیخوان موسلمینەوە ڕەتکردەوە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان جارێکی دیکە باسی دروستکردنی دەوڵەت دەکات لە ڕۆژئاوا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share