نووسینگەی سودانی هۆكاری نەناردنی پارە بۆ هەرێم ئاشكرادەكات

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا لەگەڵ لیژنەكەی حكومەتی هەرێم نەگەیشتوون بە رێككەوتنی یاسایی بۆیە حكومەتی فیدڕاڵی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجەی ساڵانی 2023-2024 و 2025 نەناردووە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە و نووسیوویەتی، ”لە رۆژی 28ی ئابی ئەمساڵدا نووسراوێكم ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد دەربارەی جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و پارەدارنەكردنی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو پشكەی لەیاساكەدا بۆی دیاریكراوە”.

ئاشكراشیكرد، لە 11ی ئەم مانگە نووسینگەی سەرۆك وەزیران لە وەڵامدا رایگەیاندووە، “لیژنەی پێكهاتووی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵی نەگەیشتوونەتە هیچ تەوافقێكی یاسایی، بۆیە هەرێمی كوردستانیان پارەدارنەكردووە بەپێی یاسای بودجە”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، “ئەوەی جێی سەرنجە حكومەتی عێراق لەسەر پشكی هەرێم باس لەوە دەكات نەگەیشتوونەتە تەوافقی یاسایی، لە كاتێكدا جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ تەنها دوو مانگی ماوە، هەرێم بەو قەرزەش كە وەریدەگرێت مووچەی سێ مانگی دواكەوتووە و تاوەكو ئێستا دیارنییە چارەنووسی ئەو مووچانە بەكوێ دەگات”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام بەردەوامە

بابەتی دواتر

پرۆژە یاسای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share