ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە هاوڵاتییان و ئەندامانی ڕەوتەکەی دەکات بەشداریی لە هەڵبژاردن بكەن و پشتیوانیی لە پڕۆژەی چاکسازیی بکەن.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وتارێکدا، داوای لە هاوڵاتییان و ئەندام و لایەنگرەكانی کرد بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن.
داواشیکرد پشتیوانی لەو پڕۆژە چاکسازییە بکەن کە دەستیان داوەتێ و دەڵێت، “لەناوبردنی گەندەڵکاران سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ نیشتمان”.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی تایبەت لەسەرانسەری عێراق بەبەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن و 196 هەزار دەنگدەر بەڕێوەچوو.
هاوكات ڕۆژی یەكشەممەش هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و 25 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی دەنگدانیان هەیە.