پەرلەمانتارێك: چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە ناو پەرلەمان ونكراون

پەرلەمانتارێك دەڵێت، دوای چوونی خۆپیشاندەرە سەدرییەكان بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران، چەندین دۆسیەی گەندەڵی شێوێندراون و ونكراون.

عەلی جەمالی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی دەستپاكی بە درێژایی چەندین مانگ ژمارەیەكی زۆری دۆسیەی گەندەڵی كۆكردبووەوە و ئامادەكرابوون بۆ لێكۆڵینەوە.

وتیشی، دوای چوونی خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر بۆ ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران، چەندین دۆسیەی گەندەڵی شێوێندراون و ونكراون.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە، “لیژنەكە چەندین مانگی پێویستە بۆ دووبارە كۆكردنەوەی ئەو دۆسیانەی گەندەڵی و جێگیركردنی بەڵگەنامەكانیان” و ڕایگەیاند، لە دەستكاریكردنی دۆسیەكانی گەندەڵیدا پێشێلكاریی كراوە.

بابەتی پێشتر

لە گیاندارەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.. ڤایرۆسێكی نوێ سەریهەڵدا

بابەتی دواتر

وەزیرێك: تا ساڵی 2023 هیچ پەنابەرێكی سوری لە توركیادا نامێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share