ئەو فڕۆکەیەی باڵیۆزی ئێرانی لە یەمەن هێنایەدەرەوە عێراقی بووە

سەرچاوە ئێرانی و سعودییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەو فڕۆکەیەی کە باڵیۆزی ئێرانی لە پایتەختی یەمەن گواستەوە عێراقی بووە.

دوای چوونەدەرەوەی حەسەن ئایرلو، باڵیۆزی ئێران لەو بەشەی یەمەن كە لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندایە، چەند خوێندنەوەیەک بۆ چوونەدەرەوەی باڵیۆزەکە کراوە، ئەگەرچی ئێران دەڵێت ئەو بۆ چارەسەری کۆرۆنا لە یەمەن چووەتەدەرەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایکردووە، فڕۆکە عێراقییەکە بە ئاگاداری هاوپەیمانیی عەرەبی بووە، کە سعودیە و ئیمارات سەرپەرشتیدەکەن.

سەرچاوە سعودییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، فڕۆکە عێراقییەکە باڵیۆزەکەی ئێرانی لە سەنعای پایتەختی یەمەن گواستووەتەوە بۆ شاری بەغداد.

ئەوەش ئاشکراکراوە، کە فڕینەکە بە هاوئاهەنگیی نێوان حوسییەکان و سعودیە بە نێوەندگیریی عێراق ئەنجامدراوە.

تا ئێستا عێراق چەندین جار میوانداریی نێوەندگیریی نێوان ئێران و سعودیەی کردووە و هەوڵیداوە ڕۆڵی لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا بچەسپێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا عوممان، تاکە وڵاتی کەنداوە کە بێلایەنی لە کێشەی یەمەندا پاراستووە و ئەو وڵاتەش چەند جارێک هەوڵی نێوەندگیری داوە.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەو ڕووداوەوە ڕایگەیاندووە، “حەسەن ئایرلو، بە هاوئاهەنگی لە یەمەنەوە گواستراوەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە کۆرۆنا بووە”.

بابەتی پێشتر

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

بابەتی دواتر

لە تۆڵەی كوشتنی بێچووێك، مەیمونەكانی ویلایەتێكی هیندستان 25 سەگیان كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق: كایەی ئاسمانیی وڵات دانەخراوە

عێراق ڕەتیدەكاتەوە كایەی ئاسمانیی وڵاتەكەی داخستبێت، وەك ئەوەی میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە. بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، دوای هێرشەكانی…
Total
0
Share