ڕێکخه‌رانی پاڵه‌وانێتیی “مسته‌ر ئۆڵیمپیا” به‌ر له چه‌ند کاتژمێرێک له ڕێکخستنی بۆنه وه‌رزشییه‌که، کۆچی دوایی یه‌کێک له پاڵه‌وانه پاڵێوراوه‌کانیان ئاشکراکرد.
پێگه‌ی “مسته‌ر ئۆڵیمپیا” له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به پۆستێک بڵاویکردووه‌ته‌وه، “به‌وپه‌ڕی خه‌مه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی چاوه‌ڕواننه‌کراوی جۆرج پیته‌رسۆن ڕاده‌گه‌یه‌نین، که پاڵه‌وانێکی نمونه‌یی بوو له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی گۆڕەپانە وه‌رزشییه‌کان، پرسه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی خێزانه‌که‌ی و سه‌رجه‌م هاوڕێ و دۆستانی که‌سێک ده‌که‌ین، که یه‌کێکبووه له به‌ڕێزترین که‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌کان به‌درێژایی مێژووی یاریی له‌شجوانی”.
View this post on Instagram
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هۆکاری گیانله‌ده‌ستدانی کتوپڕی پیته‌رسۆن ئاشکرانه‌بووه، به‌ڵام سه‌رجه‌م به‌شداربووانی مسته‌ر ئۆڵیمپیای بۆ وه‌رزی 2021 سه‌رسامکردووه، چونکه ناوبراو چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه پۆستیکردووه و هیچ کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت بڕیاربووه به‌شداریی چالاکییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه له کێشی 212دا بکات.
پیته‌رسۆن کێیه؟
پیته‌رسۆن له‌دایکبووی نیویۆرکه و ناسناوی (دا بوڵ)ی پێبه‌خشراوه، له‌بواری توانا جه‌سته‌ییه کلاسیکییه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتووه، دوای به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی (NPC Nationals) له ساڵی 2016، بلیتی (IFBB Pro)ی بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتییه پڕۆفیشناڵه‌کان پێدراوه.
یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی (دا بوڵ) له ساڵی 2017 بووه، که توانیویه‌تی پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیی ئۆڵیمپیا کلاسیک به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌رزی دواتریش هه‌مان ئه‌نجامی تۆمارکردووه، به‌ڵام له ساڵی 2019 ناسناوی (ArnoldClassic Physique) و له‌هه‌مان ساڵدا پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیی جیهانیی (مسته‌ر ئۆڵیمپیا)ی به‌ده‌ستهێناوه.
پیته‌رسۆن له ساڵی 2020 دوورکه‌وته‌وه تاوه‌کو به‌شداریی مسته‌ر ئۆڵیمپیادی 2021 بکات، که پێشتر وه‌ک یه‌کێک له پێنج باشترینه‌که سه‌رکه‌وتنی بۆ پاڵه‌وانێتییه جیهانییه‌که تۆمارکردبوو، هه‌مان پاڵه‌وانێتی که ناسناوه‌که‌ی وه‌رزی ڕابردوو بۆ “بیگ ڕامی” پاڵه‌وانی میسڕی بوو.